ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان درێژكرایه‌وه

هه‌ولێر – KDP.info/ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی بۆ 15ی ئه‌یلول درێژكرده‌وه.سه‌ربه‌ست مسته‌فا-سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كۆمسیۆن بڕیاریداوه ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم تا 15ی ئه‌یلول درێژبكرێته‌وه. رونیشیكرده‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ته‌نها شه‌ش قه‌واره ناوی خۆیان تۆماركردوه به پێویستیان زانیوه ماوه‌ی تۆماركردنی كاندیده‌كان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژی دیكه درێژ بكرێته‌وه.سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و واده‌یه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه دوا ده‌رفه‌ته بۆ لیست و قه‌واره‌كان و جارێكی دیكه درێژناكرێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له 21ی 11ی ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌بچێت.




