له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا 16 ئۆتۆمبێل له كه‌ركووك دزراون

کەرکووک – KDP.info / له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا 16 ئۆتۆمبێل له كه‌ركووك دزراون و زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیش بروانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق. لێپرسراوی نووسینگه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌كه‌ركووك به كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووكی راگه‌یاند: له سێ مانگی رابردوودا 16 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دزراوه و ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانیش ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ن كه له نێو گه‌ڕه‌ك و له به‌رده‌م ماڵان‌دا راده‌گیرێن. مقه‌ده‌م هومه ره‌وف عه‌بدولكه‌ریم روونیشیكرده‌وه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دزراون له جۆری (ئێكسنت و ئه‌له‌نترا)یه‌و كۆدێكی نهێنی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه كه ده‌بردرێت و دواتر له سه‌ر كۆده‌كه سویچ دروست ده‌كرێت له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ید‌زن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌دزییه‌كان به‌زۆری له سنوری بنكه‌ی پۆلیسی میقداد و ره‌حیماوا رووده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ده‌ركه‌وتوه %90ی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاتێكی دراوسێ ده‌كرێت.




