بەم نزیكانە محەمەد مورسی دادگایی دەكرێت

میسر – KDP.info/ بەم زووانە محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە دادگایی دەكرێت و تەواوی دۆسیەی مورسی رەوانەی دادگای تاوانەكان كراوە، كە لە خۆی لە چەند تۆمەتێك دەبینێتەوە، لەوانەش هاندانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لە كوشتن و سەركەوتكردنی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی سەردەمی مورسی. لەمبارەیەوە كەناڵی تەلەفزیۆنی نیلی ئاسمانی میسر لە سەرچاوەیەكی دادوەری دادگای میسری گواستەوە، بەم زووانە دادگای تاوانەكانی میسر لە لێكۆڵینەوەی دۆسیەی مورسی تەواو دەبێت و پاشان مورسی هەر لەو دادگایە دادگایی دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە ماری هارف یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: واشنتۆن داوای لە حكوومەتی میسر كردووە كە یاسایی حاڵەتی لە بار لەو وڵاتە هەڵبكرێت كە پێشتر حكوومەتی میسر لە چواردەی مانگی ئابی رابردووە بە هۆی گرژی و ئالۆزییەكانی ناوخۆی وڵاتەكەیەوە رایگەیاندووە، هارف گوتی: راگەیاندنی حاڵەتی لە بار لە میسر كە بۆ ماوەی دوو مانگە بەردەوامە جێگای نیگەرانی ئەمەریكایەوە و بۆیە ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، كە ئەمەریكا داوای لە حكوومەتی میسر كردووە بە زووترین كات ئەو حاڵەتە هەڵبكرێت.




