٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیاكانی نەوت و غاز 50 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دابین دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – kdp.info/ لە هەولێر كۆمپانیا كاركەرەكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان پەیمانیان دا پەنجا میلیۆن دۆلار دابین بكەن وەك هاوكاری فریاگوزاری بۆ ئەو ئاوارانەی كە بە رێژەی زۆر لە چەند هەفتەی پێشودا بەرەو هەرێمی كوردستان هەلاتوون. دكتۆر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بایی دە میلیۆن دۆلار سوتەمەنی و سی و پێنج میلیۆن دۆلاریشی لە پارەی بنیاتنانی تواناكانی دابین كردووە وەك یارمەتی فریاگوزاری، بەلام لەبەر گەورەبوونی رادەی قەیرانەكە و زیاد بوونی ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە رۆژانە هەلدێن هەموومان دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی بە پەلە یارمەتی زیاتری پێویست دەستەبەر بكەین. هەروەها وتی خۆشحالم كە لە كۆبونەوەكەماندا كۆمپانیاكانی نەوت و غاز رازی بوون یارمەتی دارایی دەستەبەر بكەن بۆ ئەم هەلە مرۆییە وهاوكاریان جیاوازیەكی گەورە دروست دەكات لە سەر ژیان و خۆشگوزەرانی ئاوارەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار