سلێمانی ... به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی؛ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان بۆ پشتیوانی له لیستی 110ی (پ.د.ك) سازكرا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونیبه‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆستانی پارتی، ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ پشتیوانی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرا.
له سه‌ره‌تادا په‌یڤی به‌خێرهاتن له لایه‌ن بروسك نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌ش كرا، دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا پیرۆزبایی یادی شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زنی له‌هه‌موو لایه‌ك كرد هه‌روه‌ها گووتی: سلێمانی و پارتی و بارزانی له یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه، سلێمانی خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده، خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه ئه‌مانه‌تێكی قورس و پیرۆزه به‌گه‌ردنیپارتی یه‌وه، سلێمانی ئه‌و شاره‌یه كه شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا بارزانی له باوه‌شگرت، سلێمانی ئه‌و شاره‌یه كه له ساڵی 1963 دا ده‌رسی به‌زه‌عیم سه‌دیقی تاونبار دا. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی گوتی : ئێمه به‌رۆح قه‌رزاری سلێمانین.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 21/ 9ه‌وه سه‌رۆك بارزانی رێنمایی بۆهاوڵاتیان ئه‌وه‌بو كه هه‌موو یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یره‌و بكه‌ن هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئیستفزازیش كران له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ئێوه وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی خۆتان به‌بێ وه‌ستان، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گرنگترین شت له‌لای سه‌ركه‌وتنی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: من نه‌هاتووم بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێم ده‌نگ به‌كێ بده‌ن چونكه خۆتان له هه‌موو كه‌سێك باشتر ئه‌زانن ده‌نگ به‌كێ بده‌ن، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی پڕ به‌دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌بكه‌م بۆ وه‌فاداریتان، بۆ دلسۆزیتان و ئه‌زانم چ فشارێكتان له‌سه‌ربووه به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بوون، هاتوم پێتان بڵێم كه ئێوه مامۆستای كوردایه‌تین و له ئێوه‌وه فێری كوردایه‌تی ده‌بین.
له به‌شێكی دیكه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئێمه به‌ڵێن به‌كه‌س ناده‌ین كه بڵێین چیتان بۆ ده‌كه‌ین و چیتان بۆ ناكه‌ین به‌ڵكو به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن فه‌رموون ببینن چیمان بۆ كردون و هێشتا زۆرشتی دیكه‌ش ماوه كه‌بۆتان بكه‌ین، سوپاس بۆ خۆراگریتان، بۆخه‌بات و تێكۆشانتان بۆ مه‌ردایه‌تیتان.
له كۆتایی دا ئه‌ڵێم بژی كورد بژی كوردستاننه‌مری بۆ شه‌هیدان وسه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان و بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیش، ئاهه‌نگه‌كه به ده‌نگی چه‌ندین گۆرانیبێژ و شاعیر زیاتر رازێنرایه‌وه و ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو.




