٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی خراپی ڕەوشی میسر قوتابیانی کورد داوا دەکەن لەوڵاتێكی دیکە درێژە بەخوێندن بدەن یان کێشەی فیزەیان بۆ چارەسەر بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە - KDP.info‌/ زیاتر لەهەزار قوتابی تواناسازی و ئەوانەشی لەسەر خەرجی خۆیان لەوڵاتی میسر دەخوێنن داوادەكەن، لە وڵاتێكی دیکە درێژە بەخوێندنەكانیان بدەن. ئەو قوتابیانە هۆكاری داواكارییەكەیان بۆ خراپی باری ئەمنی ئەو وڵاتە دەگەڕێننەوە، هاوكات راشیدەگەیەنن، بۆ ئەم ساڵی خوێندنیان، میسر داوای گرتنەبەری ژمارەیەك رێو شوێنی ئەمنیان لێ‌ دەكات كە بەئەوان ناكرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ڤیزەی ئەو وڵاتەیان پێ‌ نەدەن. یەکێک لە قوتابییەکان بە  KDP.infoی راگەیاند ڕەوشی میسر رۆژ لەدوای رۆژ بەرەوە خراپی دەچێت و پرۆسەی خوێندنیش لە ئێستەدا کاریگەری زۆری لەسەر هەبووە و بەدەر لەمەش بەرپرسانی ئەمنی میسر داوای گرتنەبەری ژمارەیەك رێو شوێنی ئەمنیان لێکردوون کە قوتابیانی کورد ناتوانن جێبەجێیبکەن وهەروەها ناتوانن لە کەشێکی لەم جۆرە بەردەوامی به‌ خوێندن بده‌ن، بۆیە ئەوان داوا دەکەن لەوڵاتێكی دیکە درێژە بەخوێندنەكانیان بدەن. بۆیه‌ پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵاو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کێشەیە لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتی میسر له‌ هه‌ولێر یەکلا بکاتەوەو ئەو قوتابیانە وا بێ چارەسەر نەمێننەوە و پێویستە بە زوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت چونکە دەوامی زانکۆ لە ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ لە میسر دەست پێ دەکات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار