حاجیانی کوردستانیش بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

هەولێر - KDP.info/ گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان، دەستەی حەج و عومرەی عێراقی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ 22/9 كە بڕیاربوو 18/9 ئەنجامبدرێت. مەریوانە نەقشبەندی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەKDP.infoلەپێناو بەشداریكردنی حاجیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وادەی گەشتی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ ماوەی سێ رۆژ دواخرا ، بەمەش حاجیانی كوردستان كێشەی دەنگدەندانیان چارەسەركرا و دەتوانن لەرۆژی 21/9 دەنگی خۆیان بدەن . سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی گەشتی حاجیان .گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەوەزارەتی ئەوقاف تەواوی ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە، کار لە پێناو باشتر خزمەتکردنی حاجیانی هەرێمی کراوە.




