هەفتەى ئاییندە هۆشیار زێباری بەسەردانێکی رەسمی دەگاتە تورکیا

ئەنقەرە -KDP.info/ هەفتەى ئاییندە وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی رەسمی دەگاتە تورکیا، بۆ گفتوگۆکردن لهبارهی چەند بابەتێکی هەستیاری ناوچەکە. لە ئەنقەرە ئوسامە نوجیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد ، کە بەئامانجی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان عێراق و تورکیا هەفتەى ئاییندە وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی رەسمی دەگاتە تورکیا، نوجیفی لە بارەی سەردانەکەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە گووتی سەردانەکەمان سەرکەوتوو بووە توانیومانە بەستەلکی پەیوەندی نێوان بەغداو ئەنقەرە بتوێنینەوە، دووشەممەى رابردوو، وەفدێکی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی ئوسامە نوجێفی سەردانی وڵاتی تورکیایان کرد و چەندین پرسی هەڵواسراوی نێوان تورکیا و عێراق، تورکیا و سوریا و هاوکات سوریا و عێراقییان تاوتوێکرد. هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تورکیاوە رایگەیاند، هەفتەى ئاییندە هۆشیار زێباری بۆ تەواوکردنی کۆبونەوەکان و گەیشتن بە چارەسەر سەردانی تورکیا دەکات.




