پەرلەمانی كوردستان داوا دەکات لە یاسای هەڵبژاردن و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵا دەرنەچن

ههولێر -KDP.info / لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست KDP.infoکەوتووە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، داوا لەلایەنەكان دەكات لەیاسای هەڵبژاردنو رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵا دەرنەچن و، دەشڵێت: پێویستە ئارامی كەشی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بپارێزنو، راگەیاندنەكانیان بەزمانێكی بابەتیو پیشەییو سەردەمیانە، دوور لە هاندان، پەیامی خۆیان ئاراستەی لایەنگرانیان بكەن.هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرەتاوە، بەشێوەیەكی هێمنانە دەستی پێكرد، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پرۆسەی دەنگدان خەریكە بانگەشكردن لەسنووری خۆی لادەدات و توندوتیژی تێدە كەوێ، كەبەداخەوە لەدوو رووداوی نەخوازراو لەشاری سلێمانی دوو هاووڵاتی شەهیدبوونو برینداریشی لێكەوتەوە.لەكاتێكدا زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە رووداوانە دەكەین، بەكارێكی گێرەشێوینو نابەرپرسانەی دەرچوون لەیاساو پرەنسیپەكانی دیموكراسی دەزانێن، هاوكاتیش بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هاوخەمیو سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی هەر دوو شەهید رادەگەیەنین، داواش لەهەموو قەوارە سیاسیەكانو ئەندامو لایەنگرانیان دەكەین، ئارامی كەشی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بپارێزنو، راگەیاندنەكانیان بەزمانێكی بابەتیو پیشەییو سەردەمیانە، دوور لە هاندان، پەیامی خۆیان ئاراستەی لایەنگرانیان بكەن، لەپێناو پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتیو سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، پێویستە بانگەشەكان لەچوارچێوەی یاسای هەڵبژاردنو رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵا دەرنەچێت.داوا لەهەموو كیانە سیاسیەكان دەكەین، بەوپەڕی هەستكردن بەئەركو بەرپرسیاریتی خۆیان لەم قۆناغە گرنگو مێژوویەدا ئارامی كۆمەڵگەو بەرژەوەندی گشتیو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەنە ئامانجی سەرەكی دروشمەكانیان، بۆ ئەوەی هەوادارانیان لەهەموو كارێكی نایاساییو دیاردەیەكی ناشارستانی دووربكەونەوە، تا پرۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارامو دیموكراسیو شارستانیانە بەڕێوەبچێت.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
2013/9/13




