٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو كۆڵبەری خەڵكی بانە لەپێناو دابین كردنی ژیان، گیانیان لەدەست دا

سەرچاوە: KDP.info
بانە - KDP.info‌ / كۆڵبەرێكی كورد بەناوی سەردار شەریف سالار لەدایك بووی بانە، گیانی لەدەست دا. سەردار لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ لەئەنجامی تەقەی هێزەكانی رژێمی کۆماری ئیسلامی  تووشی راوەستانی دڵ (جەڵتە) بووە و گیانی لەدەست داوە. وەک ماڵپەری کوردستان میدیا بڵاویکردۆتەوە: ژمارەیەك كۆڵبەر كە هاوڕێی سەردار بوونە، ئەو بارەی كە بە كۆڵی سەردارەوە بووە زۆر قورس بووە و هەروەها كاتێكیش كە لەلایەن هێزە نیزامیەكانەوە تەقەیان لێكرابوو، سەردار تووشی ترس و دڵەڕاوكێی ببوو و جەڵتەی دڵی لێدابوو. سەردار شەریف سالار خێزاندار بوو و تەنیا بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی رووی لە پیشەی كۆڵبەری كردبوو و دانیشتووی شاری بانە بوو.لەلایەكی دیكەوە دوینێ پێنج‌شەممە كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە ناوی یوونیس محەممەد خەڵكی ئاوایی كانی شیلانی بانە بە هۆی رووداوێكی نەخوازراوەوە گیانی لەدەست دا. بەوتەی شایەتحاڵان ئەو كۆڵبەرە كوردە بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە. كۆڵبەرانی كورد بێجگە لە رووداوی سروشتی و نەخوازراو بە بەردەوامیش هەڕەشەی كوشتنیان لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە لەسەرە

 

هەواڵی پەیوەندیدار