جۆن کێری : ئەو بەڵێنانەی سوریا پێی داون، بەس نین.

جنێف – KDP.info / جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانەکەی رووسیا لەگەڵ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.پاش ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە نێوان شاندەکان لە جنێف، ئەم دوو وەزیرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازدا. کێری رایگەیاند، رژێمی سوریا پلانی داناوە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا لیستی چەکە کیمیاییەکان بدات و ئەمەش ستاندەرە. ئێستا لەبارەی ئەم قۆناغەدا نەک تەنیا رەفتارەکانی رژێم و دۆزینەوەی ئەم چەکانە، بگرە لە هەمان کاتدا بەهۆی بەکارهێنانیشیەوە شتێک نییە پێی بگوترێ ستاندەر. ئەو بەڵینانەی رژێمی سوریا داویەتی. لە دیدی ئێمەدا بەس نییە. کێریئەوەشی خستەروو : کە هیوایەکی زۆرمان بە راسپاردەکەی رووسیا هەیە. ئەمە گەمە نییە. پێشتر بە لاڤرۆڤی هاوڕێشم راگەیاند کە پێویستە راستەقینە و گشتگیربێت. بتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێ و جێگای متمانەبێت و دەستنیشانکردنی کاتەکەشی گونجاوبێت . کێری ئاماژەی دا، دیبلۆماسی بەردەوام یەکەمین بژاردەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە لە هەڵبژاردنی رێگاچارەکان. دەستەبەرکردنی رێگاچارەیەکی ئاشتییانە، راشکاوانە هەڵبژاردەیەکی باشترە لە دەستێوەردانی سەربازی.




