وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ڵمه‌تی دروستكردنی (2000) قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخی راگه‌یاند.
ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ 12/9/2013 ڕاوێژكار نه‌هرۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بیناسازی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نده‌ری دروستكردنی (250) قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخی (18) پۆلی به‌گشت پێداویستییه‌كانی خوێندن له تاقیگه و هۆڵی چالاكی و گۆڕه‌پانی یاری له‌گه‌ڵ گشت پێداویستییه‌كانی بنه‌ڕه‌تی له ره‌حله و هۆیه‌كانی فێركردن، هه‌روه‌ها ته‌نده‌ری دروستكردنی (150) باخچه‌ی ساوایانی به دوو جۆره دیزاینی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌مییانه ڕاگه‌یاند كه سیستمی ئاوی پاك و گرووپ له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بیناسازی گوتی له‌پێناو بنبڕكردنی گرفتی نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه بڕیاره له‌داهاتوودا (2000) قوتابخانه‌ی دیكه بچێته بواری دروستكردنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌ڵمه‌تی تێكدانی چه‌ندین بینای خراپ له شوێنی بینای قوتابخانه‌ی نوێ دروست ده‌كرێت و گوژمه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ی سه‌ره‌وه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌بێت.




