بارزان.. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد

به‌مه‌به‌ستى تازه‌كردنه‌وه‌ى به‌ڵێنى پابه‌ندبوون به‌ڕێبازى پیرۆزى بارزانى نه‌مر ، دامه‌زراوه‌ى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد و دواى خوێندنى سوره‌تى فاتحه تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاره پیرۆزه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و كاك ئیدریسى هه‌میشه له‌یاد دانا.
دواتر له‌وته‌یه‌كدا سه‌لاح شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان به‌ناوى ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كردبوو، به‌ڵێنى وه‌فادارى و په‌یڕه‌وكردنى ڕێگاى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانیان دووپات كرده‌وه و ته‌ئكیدى كرده‌وه كه‌وا ئازادى كوردستان و ئه‌زموونى خۆبه‌رشێوه‌بردنى كوردستان به‌رهه‌مى خه‌بات و ره‌نجى بارزانى نه‌مره و هه‌مووان سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه داده‌نه‌وێنین كه هه‌موو ژیانى له‌پێناو كوردایه‌تى و خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌ى ته‌رخان كرد.




