ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ردوو خولی قۆناغی (9)ی بنه‌ڕه‌تی و (12)ی ئاماده‌یی ئاشكرا كرا
ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ئه‌مڕۆ 12/9/2013 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باپیر به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ردوو خولی قۆناغی (9)ی بنه‌ڕه‌تی و (12)ی ئاماده‌یی ئاشكرا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان گوتی ڕێژه‌ی ده‌رچوونی قۆناغی دوازده‌ی ئاماده‌یی ئه‌مساڵ 17% له پارساڵ زیاتره، ژماره‌ی به‌شداربووان له هه‌ردوو خول جۆری خوێندنی زانستی ( 47468) به‌شدار بووه و ژماره‌ی ده‌رچووان ( 24581)، ڕێژه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووان (51،78%)، جۆری خوێندنی وێژه‌یی ژماره‌ی به‌شداربووانی (56876) و ژماره‌ی ده‌رچووانیش ( 32632) و رێژه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووان (57،37%). به‌شه‌كانی خوێندنی پیشه‌ییش ژماره‌ی به‌شداربووان ( 3157) و ژماره‌ی ده‌رچووانیش ( 1774) و رێژه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووانیش (56،19%) سه‌رجه‌م ڕێژه‌ی به‌شداربووان (107501) و رێژه‌ی ده‌رچووانیش (5897) و رێژه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووان به هه‌رسێ قۆناغه‌كه‌وه (54،871%) بووه، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م رێژه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی خوێندنی ( 2011-2012 ) زیادی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شی زانستی (50،62%) و به‌شی وێژه‌یی (40،55%) و به‌شی پیشه‌یی (72،58 % ). لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌كه (17%) له پارساڵ زیاتره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كانیش له باره‌ی قۆناغی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ساڵی (2013-2014 ) به‌م شێوه‌ی بۆ هه‌ردوو خول ڕاگه‌یاند: ژماره‌ی به‌شداربووان (120942) و ده‌رچووانیش (81197) و ڕێژه‌ی ده‌رچوونی به‌شداربووانیش (67،14%).
بۆ زانیاری زیاتر قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی www.azmun.com نمره‌كانتان وه‌ربگرنه‌وه.




