حکوومه‌تى عێراق ده‌خوازێت فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک سه‌ربازی بێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش ره‌تیده‌کاته‌وه

که‌رکوک – KDP.info/ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، داوایان له حکوومه‌تى به‌غدا کرد، فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک بکرێته فرۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نى، به‌ڵام حکومه‌تى ناوه‌ند،ئه‌و بریاره‌ی ره‌تکرده‌وه و بڕیارى داوه ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه به سه‌ربازى بکرێ . لیستى برایه‌تى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک راگه‌یاند: حکوومه‌تى عێراق ئاماده‌نیه فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک به‌مه‌ده‌نى بکات له‌و باره‌یه‌وه لیستى برایه‌تى پابه‌نده به بڕیاردانى به‌مه‌ده‌نى کردنى فرۆکه‌خانه‌که و رێگا ناده‌ن بکرێته سه‌ربازى، لاى خۆیه‌وه حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک رایگه‌یاند: که سیاسه‌ت کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر رێگرتن له‌سه‌ر به مه‌ده‌نیکردنى فرۆکه‌خانه‌که‌ى که‌رکوک، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یه بڕیارێکى به هێزى پێویسته. وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ی عێراق فرۆکه‌خانه‌ى که‌ربه‌لاى دروستکرد، به‌ڵام رێگا نادات فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک وه‌ک فرۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نى دروه‌ست بکرێت. حه‌سه‌ن تۆران هه‌روه‌ها رونیکرده‌وه: که تائێستا لیسته‌کانى ناو پارێزگاى که‌رکوک ناڕێکن له‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک و ده‌بێت رێکه‌وتنى ستراتیژى له نێواندا هه‌بێت، تاکو ئه‌و دۆسیه‌یه کۆتایى پێ بێت و دانیشتوانى شارى که‌رکوک زه‌ره‌رمه‌ندن.




