٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: حوکمی له‌ سێداره‌دان بۆ 4 به‌ندکراوی کورد بڕایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

سنه‌  – KDP.info/  حوکمی له‌ سێداره‌دان بۆ 4 به‌ندکراوی  کورد به‌م نزیکانه‌  له‌ یه‌کێک له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێران جێبه‌جێده‌کرێت. به‌ پێی هه‌واڵی کوردپا ئەو 4 به‌ندکراوه‌ کورده‌ به‌ناوه‌کانی  حامید ئەحمەدی تەمەن ٣٢ ساڵ و جەمشید و جهیانگیر دێهقانی (برا) 28 و 27 ساڵ و کوڕی خوا رەحم، و کەماڵ مەڵایی 29 ساڵ  له‌ ساڵی 2012 دەستبەسەرکراون و  بۆ ماوەی 10 مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون و دواتر لەلایەن لقی 28 دادگای ئینقلابی تارانەوە بە بێ هەبوونی پارێزەر و لە دادگایەکی چەند خولەکی‌دا، بریاری له‌ سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.هاوکات کۆمیتەی مافی مرۆڤی کەناڵی جیهانیی کەلیمە لە بەیاننامەیەکدا حوکمی ئێعدامی ئەو چالاکە کوردانه‌ی  بە نایاسایی لە قەڵەم داوە و وێڕای مەحکووم کردنی داوای لە سەرجەم ناوەند و رێکخراوە نێونەتەوەیییەکانی مافی مرۆڤ کردووە هەرچی زووتر هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانە بخەنە گەڕ

هەواڵی پەیوەندیدار