جێگری ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌کانی په‌که‌که به به‌تاڵ ناو ده‌بات

تورکیا – KDP.info/ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا لێدوانه‌کانی سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکرانی کوردستان په‌که‌که له‌مه‌ڕ راگرتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکی چه‌کدارانه، به به‌تاڵ و بێ نرخ وه‌سف ده‌کات .به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی میلله‌ت: مه‌همه‌ت عه‌لی شاهین، جێگری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له پارتی دادوگه‌شه، که به دووهه‌م که‌سایه‌تی ئه‌و پارته داده‌نرێت ، سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌کانی راگرتنی پڕۆسه‌ی پاشه‌کشێ کردنی هێزه‌کانی په‌که‌که ئاماژه‌ی به لێدوانه‌کانی سه‌رکرده‌کانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی دا له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته و جه‌ختی کرده‌وه وته‌کانی ئه‌وان جێ قبووڵ کردن نییه.عه‌لی شاهین راشیگه‌یاند : ئێستا پارتی دادوگه‌شه رێکاره ئاشتیخوازانه‌کان لێکده‌ده‌نه‌وه و هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێ که ئۆجه‌لان له په‌یامی نه‌ورۆزی خۆی له ئامه‌د کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕ و بێده‌نگی چه‌که‌کانی را‌گه‌یاند و داوای کرد، سیاسه‌توانان قۆناغه‌کانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ببه‌ن، جێگری ئه‌ردۆغان دووپاتیکرده‌وه: که ئه‌گه‌ر په‌که‌که به‌نیازه له چوارچێوه‌ی دانوستانی ئاشتی هه‌موو پڕۆسه‌که له‌سه‌ر دڵخوازی خۆین ببه‌نه پێشه‌وه و هه‌رکات ئامانجه‌کانتان به‌دی نه‌هات، چه‌که‌کانتان له دژی ئێمه هه‌ڵبگرنه‌وه ئه‌وا ئیدی هیچ قسه و باسێکمان پێکه‌وه نامێنێت و دانووستان و گفتوگۆ به‌م شێوه‌یه نابێت و ناکرێت مامڵه و چالاکی له بواری سیاسه‌ت له رێگای زه‌بر و زه‌نگی چه‌ک و هه‌ڕه‌شه درێژه‌ی پێبدرێت.شایەنی باسه چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئێستا پکه‌که رایگه‌یاند: تا حکوومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی جددی نه‌هاوێژت بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌وان پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانیان له تورکیا راده‌گرن.




