ئاشتی هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر به‌غدا رازیش نه‌بێ، غاز ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین

ئاشتی هه‌ورامی رایده‌گه‌یێنێت غازی سروشتی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌غدا رازیش نه‌بێ.
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ له میانه‌ی كۆڕبه‌ندی غازی ده‌ریای قه‌زوین كه له‌شاری ئه‌سته‌مبول به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاندووه "هه‌رێمی كوردستان غازی سروشتی و نه‌وت ده‌فرۆشێته توركیا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتینه ته‌وافوقیش".
ئاشتی هه‌ورامی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "پلانمان داناوه 10 ملیار مه‌ترسێجا غازی سروشتی بفرۆشینه توركیا و ئه‌وروپا". له‌باره‌ی واده‌ی فرۆشتنه‌كه‌دا هه‌ورامی پێیوایه "پڕۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه له‌ماوه‌ی 18 تا 2 ساڵی دیكه ده‌ستپێده‌كات".
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان پابه‌ندی و به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستاندا. هاوكات ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كانمان بۆ به‌غدا لێبگه‌ڕایه ئه‌وا هیچ شتێكمان نه‌ده‌بوو".
هاوكات له 2 رۆژی داهاتووشدا سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان.
بۆجێبه‌جێكرنی هه‌ر 6 گرێبه‌سته‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزایكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت نه‌وت، له 2 رۆژی داهاتوودا رێكس تیلیرسۆن،سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل به نامه‌یه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌ی ده‌ستووری عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مریكا له نامه‌كه‌دا به كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی راگه‌یاندووه ده‌ستبكات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و 6 گرێبسته‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه.
هاوكات دوێنێ نێچیرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "نه‌وتى ئێمه كلیلى پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه‌مانه و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ ببێته پرسێكى نیشتمانى"، گوتیشى "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سیاسه‌تى نه‌وتى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوویه‌كى نزیكدا گرێبه‌ستى گه‌وره له ئاستى گرێبه‌سته‌كه‌ى ئیكسۆن مۆبیل له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى جیهانى مۆر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به پێى ئه‌و مافه‌ى كه ده‌ستوورى عیراق به ئێمه‌ى داوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی بۆ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناردووه كه تێیدا داوای لێكردووه رێگه نه‌دات كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات. مالیكی پێشیوایه جێبه‌جێكردنی گرێبسته نه‌وتییه‌كان ره‌نگه جه‌نگی لێبكه‌وێته‌وه.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل له 18 مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، 6 گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه كه هه‌ندێكیان ده‌كه‌ونه ناوچه دابڕاوه‌كان.




