سێ شاندی پارتی گەلی کۆماریCHP سەردانی شارەکانی دیاربەکرو ئۆرفاو ماردین دەکەن

ئهنقهره – KDP.info/ لە سەر راسپاردەی سەرۆکی پارتەکەیان سێ شاندی پارتی گەلی کۆماریCHP سەردانی شارەکانی دیاربەکرو ئۆرفاو ماردین دەکەن.ئاژانسی ئهنادۆڵ بڵاویکردهوه: که کاربەدەستانی پارتی گەلی کۆماریCHP کە بەھێزترین ئۆپۆسیۆنی ناوخۆی تورکیایە رایانگەیاندووە بۆ پشتیوانییکردن لەپرۆسەی ئاشتی و کرانەوە لەتورکیا سەردانی شارە کوردییەکان دەکەن.مانگی حوزەیرانی پێشوو کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لەمیانەی گوتارێکدا لەپەرلەمانی تورکیا رایگهیاند: پارتەکەیان ھەوڵی زیاتر دەدا بۆ بەدیموکراتیزەبوون و بەدیھێنانی چارەسەر لەتورکیا، ھەروەھا رایگەیاند: سێ تیم لەپەرلەمانتاران و کاربەدەستانی جەھەپە سەردانی ناوچە کوردییەکان دەکەن.ئۆگوز ئۆیھان، پەرلەمانتاری جەھەپە رایگەیاند: بەم نزیکانە چەند پەرلەمانتار و بەرپرسێکی پارتی گەلی کۆماریCHP سەردانی ھەریەک لە شارەکانی ھەکاری، ماردین ، ئورفایا دەکەن.لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە چەند پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشتی و دیموکراتیCHP سەردانی شاری (ھەکاری)یانکرد، پەرلەمانتاران و بەرپرسانیCHP بەناو شەقامەکانی ئەو شارەدا گەڕان و گوێیان لەداواکاریی خەڵکی ناوچەکە گرت.پەرلەمانتار (سەنا کالەلی) لەکاتی قسەکانی دا بۆ خەڵک گوتی " CHPھەوڵی زۆر دەدا بۆپێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی زیاتر لەتورکیا، چونکە ئێستا لەھەموو کات زیاتر تورکیا پێویستی بە ئازادی و دیموکراسی ھەیە.شایهنی باسه پارتی جهههپه یهکێک له پارته نهتهوهپهرست و توهندڕهوهکانی تورکیایه.




