٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە لە ناوچەی میدیادی پارێزگای ماردین هەڵوەشێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ماردین- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكاندا، پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە)یش دەستی بە ئامادەكاری كردووە بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەو پارتە لە ناوچە كوردییەكاندا رووبەرووی كێشەی زۆر گەورە بووەتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی تەشكیلاتی ناوچەی میدیادی سەر بە پارێزگای ماردینی جەهەپە زەینی مەتە لەگەڵ 14 بەرێوەبەری دیكەی جەهەپە لەو ناوچەیەكدا لە جەهەپە جیا بوونەتەوە و چونەتە نێو رەفەكانی بەدەپەیەوە.

سەرچاوەكە بڵاویكردەوە كە سەرۆكی تەشكیلاتی ناوچەی میدیادی جەهەپە زەینی مەتە رایگەیاندووە كە هۆكاری جیابوونەوەیان لە جەهەپە سیاسەتی هەڵەی ئەو پارتە لە بەرامبەر پرسی كورد و ناسنامەی كوردییە و لە كاتێكدا كە پەكەكە و حكوومەت بەوە پەڕی هێزی خۆیانەوە هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد دەدەن، جەهەپە هەوڵ بۆ دژایەتی كردنی ئەم هەوڵدانانە دەدات بۆیە ئێمەیش وەكو دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆمان لە دژی ئەم هەڵویستەی جەهەپە بریارمان داوە كە لەم پارتە جیا ببینەوە و بچینە نێو رەفەكانی بەدەپەیەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە مانگی رابردوویش 35 ئەندام و بەرێوەبەری شاری ماردینی جەهەپە وازیان لەو پارتە هێنابوو و چووبوونە نێو رەفەكانی بەدەپەیەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار