بەیاننامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر لە یادی (52) ساڵەی هەڵگیرسانی شۆرشی مەزنی ئەیلول

جەماوەری خۆشەویست و خۆراگری كوردستان
پێشمەرگە قارەمانەكانی شۆرشی سەربلند و مەزنی ئەیلول
هەڤاڵان دۆستان لایەنگرانی پارتیمان
ئەمرۆ یادی شۆرشێكی مەزن و پر لە دەسكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان دەكەینەوە ئەویش یادی شۆرشی مەزنی ئەیلولە كە ئەمرۆ (52) بە سەر بەرپاكردنی ئەو شۆرشە دووژمن بەزێنە تێپەر دەبێت شۆرشی ئەیلول بوو بە وەچەرخانێكی گەورە لە لە خەباتی بزاڤی رزگاری خوازی نەتەوەیمان . شۆرشی ئەیلول بەرێبەرایەتی باوكی رووحی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی و پارتی و جەماوەری شۆرشگێری كوردستان هەڵگیرسا . لە زەمەنێكی زۆر كورت گڕو گڵپەی شۆرش سەرتاسەری كوردستانی گرتوە و بوو بە چەتری كۆكرەوەی تەواوی پێكهاتە جیاوازەكانی كوردستان . ئەم شۆرشە بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە هەژار و خاوەن سەرمایە خوێندەوار و نەخوێندەوار رۆشنبیر و بیرمەندان شارنشین و لادێ نشین بوو بە شۆرشی هەمووان . سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی ئومێد و هیوایەكی گەورە بۆ كوردستانیان بێنێتە بەرهەم كە شۆرش لە پێناوی رزگاری خاك و نەتەوەیە لە دەست ستەم و داگیركاری هەر بۆیە كوردستانیان بوون بە پشتیوان و پالپشتی شۆرش و سەركردایەتی پارتی بە رێبەرایەتی رابەری رزگاری خوازی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی . ئەو پاڵپشتی و پشتیوانییەی جەماوەری كوردستان لە شۆرش چۆكی بە گەورەترین ستەم و داگیركاری دادا و سەرەنجام رژێمی عێراق لە رێكەوتننامەی 1970 دانی نا بە بوون و ناسنامەی نەتەوەی كورد . كە تا ئەو سەردەم و رۆژگار كورد و خاكی كوردستان لە هیچ نەخشە و جێگایەك رێگە نەدەدرا ناوی بهێنرێت هیچ یەكێك لە رژێمەكانی ناوچەكە ئامامادە نەبوو بچوكترین ماف بە نەتەوەیەكی زوولم لێكراو بدات . هەر بۆیە پارتی بوو بەو خۆرە گەشەی كە هەمیشە كوردستانیان متمانەیان بە سەركردایەتیەكە و پارتەكەی خۆیان هەیە . ئەمرۆش جارێكی تر پارتی لە گۆرەپانی كوردستان پشت ئەستوور بە جەماوەری خۆشەویست خاوەنی پێگە و سەنگی خۆیەتی لە ئاستی كوردستان و ناوچەكە و جیهان بە گشتی . لە یادی ئەم شۆرشە مەزن و پر لە بەخششە بەڵێن بۆ سەرۆك و سەركردایەتی پارتیمان و پێشمەرگە قارەمانەكانی شۆرشی ئەیلول و خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان دووپات دەكەینەوە كە هەمیشە پێشمەرگەی رێبازی پارتی و بارزانی بین لە پێناوی گەیشتنی كوردستان بە كەناری ئارامی و ئاوەدانی هەمیشەیی . لەم یادە پرشكۆیە سەری رێز و نەوازش لە ئاست خوێنی شەهیدان سەروەر و سەرقافلەیان بارزانی نەمر و كاكە ئیدرسی هەمیشە لە یاد دادنوێنین . سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكانی شۆرشی ئەیلولی مەزن . سلاو بۆ جەماوەری بە ئەمەكی كوردستان كە هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرچاوەكەی ئەم جەماورە خۆشەویستە بووە .
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر
11ی ئەیلولی 2013

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
