٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەتكردنەوەی هەواڵێكی هەڵبەستراوی راگەیاندنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و شۆڕش حاجی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info /  راگەیاندنەكانی سەر بەبزوتنەوەی گۆڕان هەواڵێكی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەسەر زاری شۆڕش حاجی بڵاوكردۆتەوە، گوایە حكوومەتی هەرێم100 سەد هەزار دینار مینحەی خانەنشینانیان نەداوە، لەوبارەیەوە حكوومەتی هەرێمی كورستانرایدەگەیەنێت كە ئەم هەواڵە دوورە لەراستیەوە و هیچ پارەیەك لەحكوومەتی عێراقەوە نەدراوەتە هەرێم بەمەبەستی خەرجكردنی وەكو مینحەی مانگانە بۆ خانەنشینان.
 بۆ تەئكیدكردنەوەی ئەم راستییەش وەزارەتی دارایی عێراق هەموو راستییەكانی لایە كەهیچ تەرخانكردنێك لەژێر ناوی مینحە بۆ خانەنشینان لەبودجە و دەرەوەی بودجەدابۆ كوردستان دیاری نەكراوە.
 لەكاتێكدا شۆرش حاجی و راگەیاندنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەموو كەس باشتر ئەو راستییە دەزانن كەپارەیەكی لەو جۆرە نەدراوەتە هەرێم، بەڵام بۆ چ مەبەستێكی سیاسی دەیانەوێت تۆمەت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبەستن لەپشت سەنگەری درۆ وهەواڵی داتاشراوەوە سەرمایەگوزاری بۆ خواست و بەرنامەی سیاسی خۆیان بكەن و لەپێناو كۆكردنەوەی دەنگدا،ناوناوبانگی میللەت و حكوومەتەكەیان  لەكەدار بكەن.
 سەبارەت بەو سكاڵایەش كە گوایە شۆڕش حاجی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی گۆڕانلەسەر سەرۆكی حكوومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆماری دەكات، هەر ئەوەندە دەڵێین بەدرێژای ئەم چەند ساڵە لەبەغدا غەدری زۆر لەكورد كراوە بەسەرجەم چین و توێژەكانیەوە، بەڵام بۆئەم غەدرە زۆرە نەبووە مایەی ئەوەی بەڕێز شۆرش حاجی و ئەوانەی وەك ئەو بیر دەكەنەوە سكاڵا لەسەر ئەو كاربەدەستانەی عێراق تۆمار بكەن، كەدەیانەوێت كورد پەراوێز بخەن و مافە دەستوری و نیشتمانی و نەتەوایەتییەكانی زەوت بكەن.
 لەكاتێكدا روونە كەحكوومەتی هەرێم بەپێیی توانا ئاوڕی جیدی لەژیان و گوزەرانی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردستان داوەتەوە و هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە كەحكوومەتی هەرێم بەرنامەیەكی تۆكمەی بۆباشتركردن و دابینكردنی ژیانێكی شایستەترهەیە بۆ خانەنشینان و ئەوانە بەلای حكوومەتەوە لەوە گەورەترن بكرێنە دەسمایەی شەڕی راگەیاندن و كۆكردنەوەی دەنگ.
 هەرلێرەشەوە حكوومەتی هەرێم جارێكی تر بێلایەنی خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دوپاتدەكاتەوە و داواش لەسەرجەم لیست و قەوارە سیاسی و راگەیاندنەكانیان دەكات، كە بۆ هیچ مەرامێك ناو و ناوبانگی حكوومەت لە كەدار نەكرێت، چونكە ئەم حكوومەتە هی هاووڵاتیانی كوردستانە بە هەموو جیاوازیەكانیانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار