٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنەماڵەی فەلەکەدین کاکەیی، هەواڵێکی رۆژنامەی "ئاوێنە" رەتدەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/ بنەماڵەی فەلەکەدین کاکەیی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ئاوێنە رەتدەکەنەوە کە باسی لە بوونی گومان لە مردنەکەی دەکات و رایدەگەیەنن، هیچ گومانێكیان لە كۆچی دوایی فەلەكەددین كاكەیی نییە و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە بە ناوی بنەماڵەكەیانەوە لێدوان بدات.
دەقی روونكردەوەی بنەماڵەینووسەر و رووناكبیری كۆچكردوو فەلەكەددین كاكەیی:
لە بنەماڵەی‌ خۆالێخۆشبوو فەلەكەددین كاكەیی ـیەوە بۆ رای‌ گشتی
‌بەداخەوە لە ماڵپەری‌ (ئاوێنە نیوز) لە رێكەوتی‌ 10/9/2013 هەواڵێكی‌ بێبنەما لەسەر مردنی‌ مامۆستا فەلەكەددین كاكەیی‌ و ئەنجام نەدانی‌ چلەی‌ ماتەمینی‌ بڵاو كراوەتەوە كە ئێمە وەك بنەماڵەی‌ خوالێخۆشبوو ئەم هەواڵە رەت دەكەینەوە و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لە رێكەوتی‌ 12/9/2013 لە هەولێری‌ پایتەخت لە مەراسیمێكی‌ شایستەدا چلەی‌ ماتەمینی‌ ساز دەدرێت و تیایدا وتاری‌ حكوومەتی‌ هەرێم و لایەنە سیاسییەكان و وتاری‌ بنەماڵەی فەلەكەددین كاكەیی دەخوێندرێتەوە.
بە پێویستی‌ دەزانین رایبگەیەنین كە هیچ كەس و لایەنێك بۆی‌ نییە بە ناوی‌ بنەماڵەی‌ فەلەكەددین كاكەییەوە لێدوان بدات جگە لە بنەماڵەكەی‌ خۆی‌، هاوكات سوپاس و پێزانینی‌ خۆمان ئاراستەی‌ هەموو ئەو خۆشەویستانە دەكەین كە هاوسۆز و هاوخەمن لەگەڵ ئێمەدا.
لەگەڵ رێز و سوپاس - بنەماڵەی‌ خوالێخۆشبوو فەلەكەددین كاكەیی‌.
پێشتر هەفتەنامەی ئاوێنە، لە زاری چەند كەسێكەوە بڵاوی كردەوە، كە بنەماڵەكەی گومانیان لە مردنی فەلەكەددین كاكەیی هەیە، بۆیە تا ئێستاش چلەی ماتەمینی بۆ نەكراوە

هەواڵی پەیوەندیدار