٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدون: رێوشوێنەكانی وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەتی مالیكی بەپێی دەستوور بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێ شەممە 3/7/2012 موحسین سەعدون ئەندامی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: هاوپەیمانیی كوردستان بە رەسمی باسی ئەو بابەتەی نەكردووە و چاویشی بەو پرۆژە چاكسازییە نەكەوتووە كە هاوپەیمانیی نیشتمانی پێشكێشی كردووە.

سەعدون راشیگەیاندووە: كە بە بڕوای ئەو، رێوشوێنەكانی وەرگرتنی متمانە لە حكوومەتی مالیكی بەپێی دەستوور بەردەوامە.

جێگای باسە لێژنەی چاكسازی لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانی بەسەرۆكایەتیی ئیبراهیم جەعفەری و ئەندامیەتی هەشت نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی هاوپەیمانیەتییەكە دامەزراوە و كار لەسەر پرۆژەكانی هەولێر و نەجەف و هاوپەیمانیی نیشتمانی دەكا، سەرەڕای پێكهێنانی لێژنەی چاكسازی لەلایەن لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی وەك چارەسەرێك بۆ تەنگژەی وڵات كە بەم دواییە رووی لە ئاڵۆزییەكی سەخت كردووە، بەڵام لیستی عێراقییە و رەوتی سەدر سوورن لەسەر لێپرسینەوە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران.

هەواڵی پەیوەندیدار