نێچیرڤان بارزانى: بایه‌خى سامانى ئاو، هیچى له سامانى نه‌وت و گاز كه‌متر نیه

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ئه‌یلوولى 2013، له ڕێوڕه‌سمێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ردى بناغه‌ى به‌نداوى گه‌وره‌ى گۆمه‌سپان – به‌ستۆره))ى دانا كه نزیكه‌ى (90) ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه و یه‌كێكه له پڕۆژه‌ى سێ به‌نداوى گه‌وره كه له هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كرێن.
له ووته‌یه‌كدا وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاماژه‌ى به پلان و به‌رنامه‌ى هه‌نووكه‌یى و درێژخایه‌نى وه‌زارت كرد كه به ده‌یان پڕۆژه‌ى گه‌وره و مامناوه‌ندى و بچووك له‌خۆ ده‌گرێت و به ئه‌نجامدانیان؛ ژێرخانێكى تۆكمه‌ى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمى كوردستان بنیات ده‌نرێت.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى له ووته‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له دواى ڕاپه‌ڕینى 1991ه‌وه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى به‌نداوه له هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه گوژمه‌ى نزیكه‌ى (85 - 90) ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه و ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره پڕۆژه‌یه‌كى فراوانى هاوشێوه، كه ده‌بێته یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ى شوێنێكى دیار و به‌رچاویان ده‌بێت له بووژانه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى له‌وه‌ڕگاكان و بنیاتنانى ژێرخانى كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.
| ماوه‌یه‌كى درێژه هه‌موو لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان و لێكدانه‌وه ئابوورى و سیاسییه‌كان؛ ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه كه پرسى كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنى سامانى ئاو له نێو ووڵاتاندا؛ ده‌بێته چه‌قى ناكۆكى و ململانێكانى داهاتوو، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كاندا ده‌بێت. |
سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه "گرنگى و بایه‌خدانى گه‌وره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌سه‌له‌ى پارێزگاریكردن و گلدانه‌وه‌ى ئاو و دروستكردنى به‌نداو، له‌و تێگه‌یشتنه‌وه هاتووه كه ئاو یه‌كێكه له سامانه هه‌ره به‌نرخه‌كان و له داهاتوودا ده‌بێته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ركییه‌كانى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى هه‌ر ووڵاتێك. ته‌نانه‌ت ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌كانى هێز و سیاسه‌ت و ئابووریش له جیهاندا". بۆیه حكوومه‌ت پێى وایه گرنگى و بایه‌خى سامانى ئاو، هیچى له سامانى نه‌وت و گاز كه‌متر نیه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه؛ ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى پێ بدرێت و به‌رنامه و پلانى تۆكمه‌ى بۆ دابنرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هۆشدارى دا كه ڕاسته هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و به‌پێى پێوه‌ر و ستاندارده‌كانى جیهانى؛ مامه‌ڵه‌ى دروستى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و ده‌ستى پێوه نه‌گیرێت؛ له داهاتوویه‌كدا كه زۆر دوور نیه، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات و ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ووشكبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به ده‌یان كێشه و گرفتى ئاڵۆز له‌گه‌ڵدا خۆیدا ده‌هێنێت و ئاینده‌ى هه‌رێم و نه‌وه‌ى داهاتوو ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه.
نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه هه‌موو لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان و لێكدانه‌وه ئابوورى و سیاسییه‌كان؛ ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه كه پرسى كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنى سامانى ئاو له نێو ووڵاتاندا؛ ده‌بێته چه‌قى ناكۆكى و ململانێكانى داهاتوو و كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كاندا ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه كه ئاسایشى ئاو، یه‌كسان بێت به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌موو ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان؛ پلان و به‌رنامه‌ى ستراتیژى و درێژخایه‌نى بۆ دابنێن. بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به‌رنامه و پلان و ستراتیژى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داناوه و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه؛ سوود له ئاو و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له كوردستان وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌بیرى هێنایه‌وه كه كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه جێى دابینكردنى به‌روبوومى كشتو‌كاڵى بووه له هه‌موو عیراقدا، به‌ڵام دواى ساڵى 1976 كه گونده‌كان هه‌موویان وێران كران، زه‌ربه‌یه‌كى زۆر گه‌وره به سێكته‌رى كشتوكاڵ كه‌وت. زه‌ربه‌ى دووه‌میش مه‌سه‌له‌ى به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆارك بوو كه به‌داخه‌وه وایكرد خه‌ڵك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كشتوكاڵ بكات. بۆیه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم زۆر زه‌حمه‌ت بوو جارێكى دیكه له سفره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه و دواى ساڵى 2004 به به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه هه‌وڵ دراوه كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان زیندوو بكرێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌وڵه‌مه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى، شانسێكى گه‌وره و ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ووڵاته‌كه‌مان له بوارى گه‌شتیارى و په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و سه‌وزكردنى ڕووبه‌ره به‌رفراوانه‌كاندا؛ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و به پڕۆژه‌ى له‌مجۆره، ڕێ نه‌ده‌ین ئه‌م سامانه گرنگ و به‌نرخه؛ هه‌روا به خۆڕایى و به فیڕۆ بڕوات".
| بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌هه‌ده‌رچوونى ئه‌م سامانه بگرین و له‌پێناو سوود و خۆشگوزه‌رانى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریى ووڵاته‌كه‌مان؛ به‌كارى بهێنین، ده‌بێ ئیمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى دنیا؛ ته‌نانه‌ت حیساب بۆ یه‌ك دڵۆپه ئاویش بكه‌ین |
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌هه‌ده‌رچوونى سامانى ئاو بگیرێت و له‌پێناو سوود و خۆشگوزه‌رانى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریى ووڵاتدا؛ به‌كار بهێنرێت، ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى دنیا؛ ته‌نانه‌ت حیساب بۆ یه‌ك دڵۆپه ئاویش بكرێت. "چونكه مامه‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنى دروستى ئه‌م پرسه و سوودوه‌رگرتن و به‌كارخستنى ئه‌م سامانه و به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندیه بۆ خزمه‌تى ووڵات، ڕۆڵێكى مه‌زن له پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى ژێرخانه‌كه‌یدا؛ ده‌گێڕێت".
له كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیران هاووڵاتیانى دڵنیا كرده‌وه كه "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى به‌رده‌وامى داوه و زۆر به جددى كار ده‌كات؛ بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه و به‌پێى پلان و شێوازه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ى به‌رنامه و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانى ئاو و كشتوكاڵدا بكات، تاكو سامانى ئاو و كشتوكاڵ بكاته یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى پێشخستنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و له خزمه‌ت و سوودى هاووڵاتیانى كوردستاندا؛ به‌كاریان بهێنێت".
دواى ئه‌وه‌ش به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌كه دانرا و سه‌رۆك وه‌زیران هیواى خواست كه ئه‌م پڕۆژه‌یه به سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجام بدرێت و ده‌ستخۆشى له وه‌زیر و تیمى وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه كرد.
ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى به‌نداوى گه‌وره‌ى گۆمه‌سپان – به‌ستۆره
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى به‌نداوى گۆمه‌سپان، له پارێزگاى هه‌ولێر.
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى خۆشه‌ویستین؛ له‌م بۆنه‌یه‌دا بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كه بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووى ووڵاته‌كه‌مان زۆر گرنگه و، یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ى خزمه‌تێكى زۆر گه‌وره به نه‌وه‌ى ئاینده ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكى گرنگ له دابینكردنى ئاسایشى ئاو و خۆراكدا ده‌گێڕێت.
پڕۆژه‌ى به‌نداوى (گۆمه‌سپان – به‌ستۆڕه) كه گوژمه‌ى نزیكه‌ى (85 - 90) ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره پڕۆژه‌یه‌كى فراوانى هاوشێوه، كه وه‌ك پلانى بۆ دانراوه، ده‌بێته یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ى شوێنێكى دیار و به‌رچاویان ده‌بێت له بووژانه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وى و ده‌وڵه‌مه‌نبوونى له‌وه‌ڕگاكان و بنیاتنانى ژێرخانى كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ سیماى داهاتووى ووڵاته‌كه‌مان له‌و بوارانه‌دا و له ڕووى كه‌شوهه‌وا و ڕووبه‌رى سه‌وزاییه‌وه؛ به‌ره‌و باشتر و به‌سوودتر و جوانتركردنى ووڵاته‌كه‌مان؛ هه‌نگاوێكى پیرۆز ده‌بێت.
گرنگى و بایه‌خدانى گه‌وره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌سه‌له‌ى پارێزگاریكردن و گلدانه‌وه‌ى ئاو و دروستكردنى به‌نداو، له‌و تێگه‌یشتنه‌وه هاتووه كه ئاو یه‌كێكه له سامانه هه‌ره به‌نرخه‌كان و له داهاتوودا ده‌بێته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ركییه‌كانى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى هه‌ر ووڵاتێك. ته‌نانه‌ت ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌كانى هێز و سیاسه‌ت و ئابووریش له جیهاندا. بۆیه پێمان وایه گرنگى و بایه‌خى سامانى ئاو له ووڵاته‌كه‌مان، هیچى له سامانى نه‌وت و گاز كه‌متر نیه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه؛ ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى پێبده‌ین و به‌رنامه و پلانى تۆكمه دابنێین؛ بۆ پاراستن و چۆنیه‌تیى گلدانه‌وه‌ى ئاو و به‌كارهێنانى له هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێزان..
ڕاسته هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و به‌پێى پێوه‌ر و ستاندارده‌كانى جیهانى؛ مامه‌ڵه‌یه‌كى دروستى له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین و ده‌ستى پێوه نه‌گرین، ئه‌وا بێگومان له داهاتوویه‌كدا؛ كه زۆر دوور نیه، هه‌ڕه‌شه‌ى جددیمان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ووشكبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌بینه‌وه. ئه‌مه‌ش به ده‌یان كێشه و گرفتى ئاڵۆز له‌گه‌ڵدا خۆیدا ده‌هێنێت و ئاینده‌ى ووڵاته‌كه‌مان و نه‌وه‌ى داهاتوومان ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه.
به‌ڕێزان..
ماوه‌یه‌كى درێژه هه‌موو لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان و لێكدانه‌وه ئابوورى و سیاسییه‌كان؛ ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه كه پرسى كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنى سامانى ئاو له نێو ووڵاتاندا؛ ده‌بێته چه‌قى ناكۆكى و ململانێكانى داهاتوو، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كاندا ده‌بێت. هه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ش واى كردووه كه ئاسایشى ئاو، یه‌كسان بێت به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌موو ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان؛ پلان و به‌رنامه‌ى ستراتیژى و درێژخایه‌نى بۆ دابنێن. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به‌رنامه و پلان و ستراتیژى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داناوه و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه؛ سوود له ئاو و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له كوردستان وه‌ربگیرێت.
وه‌ك به‌ڕێز وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان باسى كرد، به‌پێى ئه‌و پلانه ستراتیژییه‌ى كه هه‌یانه له وه‌زاره‌ت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ساڵى 2018 به ده‌یان به‌نداوى بچووك و گه‌وره له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم دروست ده‌كات، كه ئێستا ژماره‌یه‌كى به‌رچاویان كه‌وتوونه‌ته قۆناغى جێبه‌جێكرن و یه‌كێك له‌و به‌نداوه گه‌ورانه ئه‌م به‌نداوه‌ى ئه‌مڕۆیه كه ئێمه به‌ردى بناغه‌ى بۆ داده‌نێین؛ ئه‌ویش به‌نداوى (گۆمه‌سپان – به‌ستۆڕه)یه، له‌گه‌ڵ دوو به‌نداوى دیكه‌ى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان؛ له (باسه‌ره) و (باوه‌نوور) كه به پشتگیریى خودا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌ردى بناغه‌ى ئه‌و دوو به‌نداوه‌ش داده‌نێن. ئه‌مه بێجگه له (30) به‌نداوى دیكه كه ئێستا له تۆژینه‌وه‌ى نه‌خشه‌سازیدان و له داهاتوودا پازده له‌مانه ده‌چنه بوارى جێبه‌جێكردن.
به ته‌واوبوونى هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ئێستا هه‌یه له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌توانین بگه‌ینه قۆناغى خۆبژێوى و ته‌نانه‌ت ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵیش، وێڕاى فه‌راهه‌مبوونى هه‌زاران ده‌رفه‌تى كار بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه كه‌رتى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان وه‌كوو ووڵات هه‌میشه جێى دابینكردنى به‌روبوومى كشتو‌كاڵى بووه له هه‌موو عیراقدا، به‌ڵام ئێمه له دواى ساڵى 1976 كه گونده‌كان هه‌موویان وێران كران، تێكدران، له‌و ڕۆژه‌دا زه‌ربه‌یه‌كى زۆر گه‌وره به سێكته‌رى كشتوكاڵ له وو‌ڵاتى ئێمه كه‌وت. زه‌ربه‌ى دووه‌میش مه‌سه‌له‌ى به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆارك بوو كه ئه‌مه‌ش زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره‌ترى له بوارى كشتوكاڵ له‌م ووڵاته دا، كه هه‌مووى به‌لاش ده‌هات بۆ هاووڵاتیان و به‌داخه‌وه وایكرد خه‌ڵكى ئێمه بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كشتوكاڵ بكات. بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم زۆر زه‌حمه‌ت بوو جارێكى دیكه له سفره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه، ئێمه دواى ساڵى 2004 به به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه هه‌وڵمان داوه كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان زیندوو بكه‌ینه‌وه.
ده‌وڵه‌مه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى، شانسێكى گه‌وره و ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ووڵاته‌كه‌مان له بوارى گه‌شتیارى و په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و سه‌وزكردنى ڕووبه‌ره به‌رفراوانه‌كاندا؛ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و به پڕۆژه‌ى له‌مجۆره، ڕێ نه‌ده‌ین ئه‌م سامانه گرنگ و به‌نرخه؛ هه‌روا به خۆڕایى و به فیڕۆ بڕوات.
| حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى به‌رده‌وامى داوه و زۆر به جددى كار ده‌كات؛ بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه و به‌پێى پلان و شێوازه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ى به‌رنامه و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانى ئاو و كشتوكاڵدا بكات، تاكو سامانى ئاو و كشتوكاڵ بكاته یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى پێشخستنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و له خزمه‌ت و سوودى هاووڵاتیانى كوردستاندا؛ به‌كاریان بهێنێت |
بێجگه له سه‌رچاوه هه‌میشه‌ییه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاوى ئه‌مباركراوى ژێرزه‌وى، له وه‌رزه‌كانى به‌فر و بارانیشدا؛ له چیاكانى كوردستان ڕێژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌فر و، له ده‌شته‌كانیشدا ڕێژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى باران ده‌بارێت. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كى گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆى نه‌بوونى به‌نداو، زۆربه‌ى زۆرى ئاوى به‌فر و باران به خۆڕایى ده‌چێت و سوودێكى وا بۆ ئاودێرى و په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ ناگه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش به‌هه‌ده‌رچوونێكى ڕاسته‌قینه‌ى سامانێكى زۆر به‌هاداره، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه زیانێكى زۆرمان پێده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ریى نه‌رێنیى زۆر خراب؛ له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستان جێده‌هێڵێت.
بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌هه‌ده‌رچوونى ئه‌م سامانه بگرین و له‌پێناو سوود و خۆشگوزه‌رانى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریى ووڵاته‌كه‌مان؛ به‌كارى بهێنین، ده‌بێ ئیمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى دنیا؛ ته‌نانه‌ت حیساب بۆ یه‌ك دڵۆپه ئاویش بكه‌ین. چونكه مامه‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنى دروستى ئه‌م پرسه و سوودوه‌رگرتن و به‌كارخستنى ئه‌م سامانه و به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندیه بۆ خزمه‌تى ووڵات، ڕۆڵێكى مه‌زن له پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى ژێرخانه‌كه‌یدا؛ ده‌گێڕێت.
ئاماژه به‌و ئایاته پیرۆزه ده‌كه‌م كه به‌ڕێز مامۆستا جه‌رجیس له پێشه‌كیى ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له قورئانى پیرۆزدا خوێندییه‌وه. پێم وایه ئه‌وه ده‌بێ هانده‌رى هاووڵاتیان بێ له هه‌رێمى كوردستان بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاو كه سه‌رچاوه‌ى ژیان له ئاوه‌وه ده‌ستپێده‌كات. ده‌بێ زۆر به ووریایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ى ئاو بكه‌ین له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێستا و بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووشمان.
پارێزگاریكردن و به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتنى باش و دروست و زانستیانه له سه‌رچاوه و سامانى ئاو له كوردستان، هه‌م دواڕۆژێكى بێ كێشه و ئارامتر و پێشكه‌وتووتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و نه‌وه‌كانى داهاتوومان گه‌ره‌نتى ده‌كات، هه‌میش له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان، له‌پاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى دیكه‌ى ووڵاته‌كه‌مان؛ وه‌ك پترۆل و كانزاكان، پێگه و هێزێكى ئابووریى گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتر به هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.
| حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى به‌رچاو به كار و به‌رنامه و پلانه هه‌نووكه‌یى و ستژاتیژییه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌دات و به‌شێكى زۆرى توانا داراییه‌كانى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كات |
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ هاووڵاتیان دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى به‌رده‌وامى داوه و زۆر به جددى كار ده‌كات؛ بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه و به‌پێى پلان و شێوازه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ى به‌رنامه و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانى ئاو و كشتوكاڵدا بكات، تاكو سامانى ئاو و كشتوكاڵ بكاته یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى پێشخستنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و له خزمه‌ت و سوودى هاووڵاتیانى كوردستاندا؛ به‌كاریان بهێنێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى به‌رچاو به كار و به‌رنامه و پلانه هه‌نووكه‌یى و ستژاتیژییه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌دات و به‌شێكى زۆرى توانا داراییه‌كانى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كات. هه‌ر لێره‌وه ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان د. سیروان و هه‌موو به‌ڕێزان و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م كه به ڕاستى هه‌وڵێكى زۆریان داوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه. له‌بیریشمان نه‌چێت، كه دواى ڕاپه‌ڕینى 1991 و دواى ئه‌و به‌رنامه ستراتیژیانه‌ى كه دامانناوه؛ ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م به‌نداو كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پراكتیكى وه‌ك به‌نداوێكى گه‌وره ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كات.
ده‌ستخۆشى له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه و ستافى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه. ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؛ به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌نده، له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ین كه ئه‌و به‌ڕێزانه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامیان داوه، سوپاسیان ده‌كه‌م.
سوپاسێكى تایبه‌تى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار؛ كۆمپانیاى ئاتاچ – ى توركى و كۆمپانیاى ناوخۆیى (سێنك) ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵیان كار ده‌كات. هیوادارم به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، به هیواى ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، به‌ردى بناغه‌ى دوو به‌نداوه‌كه‌ى دیكه‌ش له (باوه‌نوور) و (باسه‌ره) دابنێین.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن؛ به‌سه‌ر چاو، زۆر سوپاس




