نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ئه‌یلوولى 2013 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نیشتمانیى عیراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى ئێستاى عێراق و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و ڕه‌وشى عیراق به‌گشتى خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان خزمه‌ت به عیراق و پێكهاته‌كانى و ئه‌مڕۆ و داهاتووى ووڵات ناكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستیى ئارامبوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى سیاسى و كۆنترۆلكردنى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیربوونى ئارامى و ئاسایش له هه‌موو ناوچه‌كانى عیراق كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له خزمه‌تى ته‌واوى عیراق و پرۆسه‌ى سیاسیى ووڵاتدایه و هیوایان خواست هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان كێشه‌كانیان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وشى عیراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرد و هیوایان خواست سنوورێك بۆ مه‌ینه‌تیه‌كان و بارودۆخى دژوارى هاووڵاتیانى سووریا دابنرێت و ئارامى بۆ ئه‌و ووڵاته بگه‌ڕێته‌وه




