له‌سه‌ر داوای که‌سو کاریان هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی که 29 روفاتی تێدابوو، راگیرا

هه‌ڵه‌بجه– KDP.info/ به‌هۆی رازینه‌بوونی كه‌سوكاری یه‌كێك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی 29 روفاتی تێدابوو، راگیرا.سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان پێیان راگه‌یاندین كه كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه دوێنێ لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و مافی مرۆڤ و ژینگه‌ی عیراقی و وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانیان كردبوو رازین له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ تیمه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیانكرد به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانه.ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو: که به‌هۆی رازینه‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه كه 29 روفاتی تێدابوو گۆره به کۆمه‌ڵه‌که هه‌ڵنه‌درایه‌وه و ته‌نها گۆڕی دووه‌می به‌كۆمه‌ڵ كه سێ روفاتی تێدابوو، هه‌ڵدراوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به دواداچوون ده‌کرێت.




