ئوسامه نوجه‌یفی بەسەردانێكی فەرمی له ئەنقەرەیه

ئه‌نقه‌ره– KDP.info/ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتۆتە شاری ئەنقەرەو بڕیاریش وایە دواتر سەردانی تاران بكات.ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گەیاندنی پەیامێكی سێ خاڵی دوێنێ گەیشتۆتە شاری ئەنقەرەو تێیدا له گه‌ڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لەهەریەكە لەپرسەكانی تەنگژەی سوریا و پەیوەندییەكانی نێوانیان و لێدوانە ئاگرینەكان نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره دەكەن.وه‌ک پێشتر راگه‌یاندرابوو له‌و سه‌ردانه‌دا شاندیکی كوتلە سیاسیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران یاوەری ئوسامه نوجێفی دەكەن و نامەیەكیش لەمالیكیەوە دەگەیەندرێتە ئەردوغان.له رێگایه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌رێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی حێراق و هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاساییبکرێته‌وه، که هه‌ردوو به چه‌ندین بۆ چه‌ندین جا به دیکتاتۆر و پشتگیری کردن له تیرۆریستان ئه‌کتریان تۆمه‌تبار کردبوو، لەلایەكی دیکه‌وه وه‌ک رۆژنامه‌کانی تورکیا ئاماژه‌یان پێکردووه، سەردانەكەی ئوسامه نوجێفی بۆ توركیا لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لەبارەی رەوشی نالەباری سوریاوه داخوازییه‌کانی عێراق و ئێران به‌و وڵاته بگه‌ینێ.




