نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ مه‌سه‌له‌ى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان ببێته پرسێكى نیشتمانى

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌شدارى له ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمى ده‌چووانى خو‌لى ئه‌مساڵى زانكۆى دهۆك كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى ته‌ممووزى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى كارگێڕیى سنوورى پارێزگاى دهۆك كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئاماژه‌ى به گرنگیى پارێزگاى دهۆك و هه‌ڵكه‌وتى جوگرافیى ناوچه‌كه دا و خۆشحاڵیى خۆى به‌و پێشكه‌وتنه‌ى ڕۆژ به ڕۆژ له پارێزگاكه ده‌بینرێت ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و ڕێكوپێكییه‌ى له دهۆك هه‌یه، له كه‌م شوێنى دیكه ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها به دوور و درێژى گوێى بۆ كێشه و گرفته‌كان و داواكاریى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له گرنگیدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى باشتر و زیاتر ڕادێرا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ناوچه‌كه تاوتوێى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ریى كێشه و كه‌موكوڕییه كارگێڕییه‌كان و پێشكه‌شكردنى زیاترى خزمه‌تگوزار‌یى باشتر له بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یى و ئاو و كاره‌با و سووته‌مه‌نى و ڕێگه‌وبان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى زه‌وى و زارى كشتوكاڵیدا كرد. هیواى ئه‌وه‌شى خواست كه له ماوه‌ى كه‌متر له دوو مانگى داهاتوودا؛ بگه‌ڕێته‌وه دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى دهۆك دابنێن.
وه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌كى چاره‌سه‌ریى ڕۆتین و كێشه و گرفته كارگێڕییه‌كانیش، نێچیرڤان بارزانى جارێكى دیكه داكۆكى له سه‌ر دابه‌زاندن و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بدرێته پارێزگاكان، به شێوه‌یه‌ك كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى لاى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان بێت و زیاترین ده‌سه‌ڵاتیش بدرێته پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان. ڕاشیگه‌یاند كه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیاسه‌ته، به به‌شداریى نوێنه‌رانى پارێزگاكان، لیژنه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ و له چۆنیه‌تیى دابه‌زاندن و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كۆڵێته‌وه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها بایه‌خ و گرنگیدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به ناوچه دابڕاوه‌كان دووپات كرده‌وه و بڕیارى دا كه له سنوورى ناوچه‌ى شه‌نگال و زوممار و ده‌روبه‌رى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكرێت و پێداویستییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه له ڕووى په‌روه‌رده‌ییه‌وه؛ دابین بكرێت. سه‌رۆكى حكوومه‌ت تیشكى خسته سه‌ر كێشه‌ى كه‌میى ژماره‌ى قوتابخانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و دووپاتى كرده‌وه كه دروستكردنى قوتابخانه ئه‌وله‌ویه‌تى كارى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانیى دروستكردنى قوتابخانه‌یه. بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێم پشت به هاوكاریى كه‌رتى تایبه‌تى ناوخۆیى و بیانى ده‌به‌ستێت.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى بوارى ته‌ندروستیش، بڕیارى دا كه له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به كارى پێویست و ڕێكارى چاره‌سه‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ى پێدوایستیه‌كانى بوارى ته‌ندروستى له سنوورى پارێزگاى دهۆك بكرێت و له چوارچێوه‌یه‌ى ئه‌و پلانه‌دا كه بۆ بوارى ته‌ندروستى له سنوورى پارێزگاكه هه‌یه، چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ناوه‌ندى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانى سنوورى پارێزگاكه دروست ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ده‌زگاكانى حكوومه‌ت چالاكتر و جددیتر كار و ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن و خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن، چونكه خه‌ڵك وێنه‌ى حكوومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌بینێ و هاووڵاتى چاوه‌ڕێى زیاتر له حكوومه‌ت ده‌كات. ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌كه‌مى حكوومه‌تیش ئه‌وه‌یه كه چۆن خۆشگوزه‌رانى بۆ كوردستانیان دابین بكات؟.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ دهۆك له چوارچێوه‌ى گرنگیدانى حكوومه‌ته به دیاریكردن و به‌دواداچوونى كێشه و گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى نه‌هێشتنى ئه‌و كێشه و گرفتانه و داواى له ده‌زگاكانى حكوومه‌ت كرد كه بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى كارگێڕى، هاوكاریى به‌رده‌وامى هاووڵاتیان بكه‌ن. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتى:"ده‌مانه‌وێ بناغه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك بۆ دواڕۆژێكى گه‌ش دابنێین".
له دوا به‌شى كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى كارگێڕیى سنوورى پارێزگاى دهۆك، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاته سه‌ر ڕه‌وشى سیاسیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ڕایگه‌یاند كه كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراق؛ شه‌ڕه له نێوان دیموكراسى و چوون به‌ره‌و دكتاتۆرى.
ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش گوتى:"نه‌وتى ئێمه كلیلى پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه‌مانه و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ ببێته پرسێكى نیشتمانى". هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سیاسه‌تى نه‌وتیى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوویه‌كى نزیكدا گرێبه‌ستى گه‌وره له ئاستى گرێبه‌سته‌كه‌ى ئیكسۆن مۆبیل له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى جیهانى مۆر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به پێى ئه‌و مافه‌ى كه ده‌ستوورى عیراق به ئێمه‌ى داوه.




