په‌که‌که: له قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاشتیدا، 600 چه‌کدار له خاكی توركیا كشاونه‌ته‌وه

تورکیا – KDP.info/ پارتی كرێكارانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاشتیدا، 600 گه‌ریلای له خاكی توركیا كشاندونه‌ته‌وه.، رۆژنامه‌ی میلیه‌تی چاپی توركیا، ئاشكرای كرد، له رۆژی 8 ئایاری رابردووه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاشتیدا، پارتی كرێكارانی كوردستان له 29 ده‌سته‌ی جیاوازدا، 600 گه‌ریلای له ناوخاكی توركیا كشاندونه‌ته‌وه و چوونه‌ته سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌كیش به‌رامبه‌ر به هه‌ڵنه‌گرتنی هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه، په‌كه‌كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ڕاگرت.لای خۆشییه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پێشتر رایگه‌یاندبوو: که کشانه‌وه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که له خاکی تورکیا زۆر له سه‌رخۆیه و هاوکات به‌شێکی که‌می ئه‌و چه‌کدارانه‌ش خاکی تورکیایان جیهێشتووه. تورکیا چاوه‌ڕی زیاتر له ده‌کات . بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تیش هه‌نگاوی پرۆسه‌ی ئاشتی له و باریه‌وه بهاوێژێت




