زێباری: مانه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێرانی له‌ناو خاكی عێراق جێگه‌ی قبوڵكردن نییه

به‌غدا – KDP.info/ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی کرده‌وه مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێرانی له‌ناو خاكی عێراقدا كارێكی نه‌خوازراوه‌و جێگه‌ی قبوڵكردن نیه.له‌دیداری له گه‌ڵ جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق یۆنامی ، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه له كامپه‌كانی ئه‌شره‌ف و حوریه جێگه‌ی نیگه‌رانیی به‌غدایه و تا ئێستا حكومه‌ت پابه‌ند بووه به به‌ڵێنه مرۆییه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایش و گیانی دانیشتوانی ئه‌و دوو كامپه، زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : كه حكومه‌تی به‌غدا بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و بابه‌تیانه لێكۆڵینه‌وه له‌توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كامپی ئه‌شره‌ف بكات له‌باكووری شاری به‌عقوبه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون. له کۆتاییدا زێباری گووتی : مانه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌ردوو كامپه‌که دژ به سه‌روه‌ریی و خواستی عێراقییه‌كانه و بۆته كارێكی نه‌خوازراو، داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته بیانییه‌كان كرد به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بهێننه دی به نیشته‌جێكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراو له‌سه‌ر خاكه‌كانیان




