ئۆباما: پێشنیازه‌که‌ی ڕوسیا و رازیبوونی سوریا به پێشنیازه‌که ئاماژه‌یه‌کی باشه

ئه‌مریکا– KDP.info/ له وتاره ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما پێشنیازه‌که‌ی ڕوسیا و رازیبوونی سوریای به پێشنیازه‌که، به ئاماژه‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه ناو برد .له وتاره‌که‌یدا ئۆباما جه‌ختی کرده‌وه: که هیچ که‌سێک گومانی نییه له‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی له سوریا به‌کارهێنراوه، جیهان هه‌زاران دیمه‌نی ڤیدیۆییان بینیوه و ده‌شڵێت ده‌شزانین ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرس بووه و ڕۆژانی پێش 21 ی هه‌شت سه‌ربازه‌کانی سوریا خۆیان بۆ هێرشێک ئاماده کردووه. له‌و وتاره‌دا که 15 خوله‌کی خایاند سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕای گشتی ئه‌مریکا دڵنیا ده‌کاته‌وه ده‌ڵیت : ئه‌گه‌ر شکست بێنین له گرتنه‌به‌ری وڵامدانه‌وه‌ی له به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی ، ئه‌و کات ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هیچ هۆیه‌ک نابینێت بۆ ڕاگرتنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، له ده‌مێکدا قه‌ده‌غه‌کردنه‌کان دژی ئه‌و جۆره چه‌کانه بایه‌خیان نامێنێت و دیکتاتۆره‌کانی تریش هیچ هۆیه‌ک نابینن بۆ دوو جار بیرکردنه‌وه به‌ر له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی گازی ژه‌هراوی و به‌کارهێنانی. له کۆتاییدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما پێشنیازه‌که‌ی ڕوسیا و رازبوونی سوریای به پێشنیازه‌که، به ئاماژه‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه ناو برد.




