٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریکا خۆشحاڵە بە ئیمزا کردنی ئەو یاداشته‌ی که‌ تێیدا ئیدانەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی له‌ سوریا کراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

کۆشکی سپی – KDP.info/ کۆشکی سپی ئاشکرای کرد ئەمریکا خۆشحاڵە بە ئیمزا کردنی ئەو بانگەوازەی کە لەلایەن ئەمریکاو ١٠ ووڵاتی دیکەوە بڵاو کراوەتەوە بۆ ئیدانە کردنی حکومەتی سوریا لەمەڕ بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.لە ڕوونکردنەوەیەکی رەسمیدا کۆشکی سپی ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ٦ی ئەم مانگە کرد کە لەلایەن ئەمریکاو ١٠ وڵاتی دیکەوە ئیمزاکرا، تێیدا ئیدانەی توندی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی کرا.ھەر وەک لەو ڕوونکردنەوەیەدا ھاتووە کە  ووڵاتانی دیکەیش پشگیری لە ھەوڵەکان دەکەن بۆ  ڕێگری کردن لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و تادێ پشتگیرییەکان زیاد دەکەن.لە روونکردنەوەکەدا ناوی ئەو (٢٥) وڵاتە ئاشکرا کراوە کە بە شێوەیەکی رەسمی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو بەیاننامەی بانگەوازە پیشانداوە.لەوانەش : ئەلبانیا، ئوسترالیا، کەنەدا ، کرواتیا ، دانیمارک ، ئەستۆنیا ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، ھیندۆراس ، ھەنگاریا ، ئیتاڵیا ، یابان ، کۆریا ، کۆسۆڤۆ ، لاتیڤیا ، لیتوانیا ، مەغریب ، قەتەر ، رۆمانیا ، سعودیە ، ئیسپانیا ، تورکیا ، ئیمارات ، بەریتانیا و ئەمریکا. شایه‌نی باسه‌ بۆ وه‌شانی گورزی سه‌ربازی له‌ سوریا به‌ هۆی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ دژی خه‌ڵکی سڤیل وه‌ک ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ده‌کات ،  ئۆباما چاوه‌روانی ره‌زامه‌ندی کۆنگریسی وڵاته‌که‌ی ‌ده‌کات.

هەواڵی پەیوەندیدار