که‌مال ئا‌تاتورک رازیبووه که کورد له تورکیا له شاره کوردییه‌کان خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بکه‌ن

تورکیا – KDP.info/ مسته‌فا که‌مال ئا‌تاتورک، دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاندبوو: که کورد له تورکیا ده‌توانن پارێزگا کوردنشینه‌کان به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ئیداره بکه‌ن.به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف تورکیا : ناجی کۆتلای، توێژه‌ر و کوردناسی به ناوبانگی تورکیا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری تورکیا، مسته‌فا که‌مال ئا‌تاتورک دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و کۆماره، ڕوانگه‌یه‌کی جیاوازی سه‌باره‌ت به پرسی کورد له تورکیا هه‌بووه. له ساڵی 1923 و سه‌ره‌تاکانی دامه‌رزاندنی کۆماری تورکیا، ئا‌تا تورک له شارۆچکه‌ی ئه‌زمیت ده‌ڵێت: به‌ڕێوه بردنی کاروباری ئه‌و پارێزگایانه‌ی که زۆرینه‌ی کوردن ئه‌درێت به خۆیان و ئه‌مه‌ش به جۆرێک به پێدانی مافی خۆبه‌رێوه‌به‌ری به کورد دێته ئه‌ژمار، کۆتلایهه‌روه‌ها یه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ئا‌تاتورک له هه‌مان ساڵدا تێلگرافێک ده‌نێرێت بۆ نه‌هاد بێگ، فه‌رمانده‌ی سوپای تورکیا ، که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه: له هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی تورکیا که زۆرینه‌ی کوردن به ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان ده‌درێته خودی کورده‌کان. به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند مانگێک پاش ئه‌م تیلگرافه هه‌لومه‌رجه‌که به شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌گۆڕدرێت و دۆستان و که‌سانی نێزیک له ئا‌تاتورک که به یه‌کێتیچی ده‌ناسرێن، هۆشداری به ئه‌تاتورک ده‌ده‌ن که ئه‌و بڕیاره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری تورکیا ناشکێته‌وه و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی وڵات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی ئا‌تاتورک له وته و بڕیاره پێشووه‌که‌ی خۆی و ڕێگری ده‌کات له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد.




