بە هۆی تەقەكردن لە سلێمانی ئافرەتێك گیانی لەدەستدا

سلێمانی – تایبەت بە KDP.info/ شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی بە هۆی تەقەكردن ئافرەتێك گیانی لەدەستدا. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی بە kdp.infoی راگەیاند كە لە شەقامی تووی مەلیك لەكاتی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان ژمارەیەك لایەنگر و هەوادارانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە كرا و لە ئەنجامدا ئافرەتێك بە سەختی برینداربوو و دواتریش بۆ نەخۆشخانە گواستراوتەوە و دەست بەجێ بەهۆی ئەوەی كە گوللە بەر سەری بریندارەكە كەوتبوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدارا؛ بەڵام بەهۆی سەختی برینەكە گیانی لەدەستدا.




