ئه‌دیب: چه‌ندین جار ئامۆژگاری مالیكیم كردووه بۆ چاكسازی به‌ڵام ئامۆژگایه‌كانی پشتگوێ خستوم، بۆیە بریارمدا لێی جیاببمەوە

گەورە سەركردە و كه‌سی دووه‌می ناو حزبی ده‌عوه و ئه‌ندامی باڵای لیسته‌كه‌ی مالیكی، جیابوونه‌وه‌ی خۆی له حزبی ده‌عوه راگه‌یاند كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری قرائات عەلی ئه‌دیبی گەورە سەركردە و كه‌سی دووه‌می ناو حزبی ده‌عوه و وەزیری خوێندنی بالا‌و تویژینەوەی زانستی لە حكومەتەكەی مالیكی، له كاتی دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و حزبه‌دا و به ئاماده بوونی حه‌سه‌ن سنید و وه‌لید حلی و كه‌مال ساعی رایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كانی مالیكیه‌وه ئه‌و جیابووه‌ته‌وه چونكه مالیكی حزبی ده‌عوه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات .
لەوبارەیەشەوە ئەدیب رایگەیاندووە: سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئامۆژگاری مالیكیم كردووه بۆ چاكسازی به‌ڵام ئه‌و سه‌رجه‌م ئامۆژگایه‌كانی پشتگوێ خستوم و كاری پێ نه‌كردوون، بۆیه بریارمدا جیابوونه‌وه‌ی خۆم له‌و حزبه رابگه‌یه‌نم و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌م .




