٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەك: لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەڕێوەبەری گشتیی ئیكسۆن مۆبیل دەگاتە هەولێر

سەرچاوە: AK News

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبەری گشتیی گەورە كۆمپانیای بواری نەوت ئیكسۆن مۆبیل دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ریكس تیلرسۆن بەڕێوەبەری گشتیی ئیكسۆن مۆبیل بۆ هەولێر لە كاتێكدایە بەم دواییە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك ئۆباما داوای كرد دەست وەربداتە پێوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا ئەمەریكاییەكە بۆ راگرتنی گرێبەستەكانی لەگەڵ هەرێم، بە پێچەوانە ئەو گرێبەستانە ئاژاوە لە عێراق دروست دەكات.

لەوبارەیەشەوە سەرچاوەكە بەئاكانیوزی راگەیاندووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا ریكس تیلرسۆن بەڕێوبەری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكایی بە مەبەستى قسەكردن لەسەر گرێبەستە نەوتییەكانى لەگەڵ حكوومەتى هەرێم كوردستان سەردانى هەولێر دەكا.

گوتیشی، لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتیی ئیكسۆن مۆبیل چاوی بە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی تری هەرێم لە بواری نەوت دەكەوێ و چاوەڕوان دەكرێ ئەنجامی ئەرێنی بۆ حكوومەتی هەرێم لە سەردانەكە بكەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار