٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موعەمەر گولەر: لە ماوەی 9 مانگدا 102 بنكەی سەربازی نوێ دامەزراون

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ گفتوگو كردن لە سەر پەیامی بەرپرسانی كەجەكە سەبارەت بە راوەستاندنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی لە نێو سنوورەكانی توركیادا، پەرلەمانتاری بەدەپەی ناوچەی هەكاری عادل زوزانی رایگەیاند كە هۆكاری ئەم بریارەی كەجەكە هەڵویستی حكوومەتی توركیایە و بۆ ئەم مەبەستەیش لە هۆڵی پەرلەماندا پرسیاری ئاراستەی وەزیری ناوخۆی توركیا كرد و گوتی: ئایا حكوومەت لە قۆناغی چارەسەریدا چی كرد و چەند بنەكەی نوێ سەربازی دامەزراند.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر لە وەڵامی ئەم پرسەی پەرلەمانتاری بەدەپەدا رایگەیاند كە بریاری كەجەكە هیچ جۆرە كاریگەرییەك لە سەر هەڵویستی حكوومەتی توركیا و بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری نابێت.

موعەمەر گولەر ئاماژەی بەوە كردوە كە لە سەرەتای ساڵی 2013یەوە تا ئەمرۆ بە گشتی 102 بنەكەی نوێ سەربازی لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ ساز كراون.

ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە كردوە كە هاوكات لەگەڵ دامەزراندنی بنكەی نوێ چەندین بنكەی دیكەیش داخراون و لە پاڵ دامەزراندنی ئەم بنكانەیشدا حكوومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار