حوسێن چەلیك: ئەگەر پەكەكە دەست بە خوێن رشتن بكاتەوە حكوومەت وەڵامی دەداتەوە

ئەنقەرە- KDP.info/جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلیك لە دێمانەیەكی تایبەتیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاكشامی توركی بریاری كەجەكەی سەبارەت بە راوەستاندنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا هەڵسەنگاندووە و رایگەیاندووە كە هیچ جۆرە مافێكی پەكەكە نییە كە لە سەر ناوی گەلی كورد بریار بە دەستپێكردنەوەی شەڕ بدات.
حوسێن چەلیك لە بەشێكی دیكەی ئەم دێمانەیەدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەر پەكەكە دووبارە دەست بە شەڕ و خوێن رشتن بكات ئەوا حكوومەت و هێزەكانی سوپای توركیا بەو پەڕی هێزی خۆیانەوە وەڵامی پەكەكە دەدەنەوە.
چەلیك جەختی لە سەر ئەوە كردوە كە ئەمجۆرە بریارانەی كەجەكە هیچ جۆرە خزمەتێكی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد ناكەن بە پێچەوانەوە دەبنە هۆكاری ئاستەنگ كردنی قۆناغی چارەسەری و پەكەكە ئەگەر شتێكی هەیە كە پێویستە ئاراستەی خەڵكی بكات با بەبێ بەكار هێنانی توندوتێژی ئاراستەی خەڵكی بكات.




