٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

57929 قوتابی و 4442 مامۆستا لە دەڤەری سۆران دەستیان بە خوێندنی ئەمساڵ كرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ لە سنوری پەروەردەی هەرسێ قەزای سۆران و چۆمان و رواندز 57929 قوتابی و 4442 مامۆستای بنەرەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) ئەمرۆ 10ی ئەیلوول دەستیان بە خوێندن كرد.

لەمبارەیەوە (سەدیق سەعید) بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز بە kdp.infoرایگەیاند: "كاتژمێر 8ی بەیانی 10ی ئەیلوول لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز جگە لەقوتابیانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی 7072 قوتابی لەگەڵ زیاترلە 1100 مامۆستاو فەرمانبەر روویان لە قوتابخانەكان كرد".

سەبارەت بە سنوری پەروەردەی سۆران (سالار سادق) بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران راگەیاند: "یەكەم زەنگی خوێندن كاتژمێر 8ی بەیانی 10ی ئەیلوول بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) لە سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی سۆران لێدراو بەگشتی 44857 قوتابی جگە لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی لەگەڵ نزیكەی 2500 مامۆستا روویان لە قوتابخانەكان كرد".

هەروەها لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان (چەتۆ ئەحمەد) گوتی: "لە سنووری پەروەردەی چۆمانیش وەكوو هەموو پەروەردەكانی تر كاتژمێر 8ـی بەیانی یەكەم زەنگی خوێندن لێدراو قوتابیەكان ڕوویان لە پۆلەكانی خوێندن كرد، لە 111 قوتابخانەو باخچەی ساوایانی سنووری پەروەردەی چۆمان زیاتر لە 6000 قوتابی دەخوێنن و 842 مامۆستایش وانە دەڵێنەوە".

جێی باسە بۆ دامەزرادنی ئەمساڵیش پشكی شێر بەر ئەو دەڤەرە دەكەوێت و كێشەی كەمی مامۆستا لەو دەڤەرە بنبڕ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار