محه‌مه‌د ئیحسان ره‌تیدەكاتەوە له مانگى 9ی ئه‌مساڵدا چێك به‌سه‌ر خێزانه راگواستراوه‌كاندا دابه‌ش بكرێت

سه‌رۆكێ نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا رایگه‌یاند ئه‌و گۆڕانه‌ى به‌م دواییه له پارێزگاى سه‌ماوه دۆرزانه‌وه هاووڵاتى كوردیان تێدا نییه و ره‌تیشى كرده‌وه كه مانگى نۆى ئه‌مساڵ چێك به‌سه‌ر خێزانانى راگواستراوه دابه‌ش بكرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى كه زانیاریمان پێگه‌یشت كه سێ گۆرى به كۆمه‌ل له پارێزگاى سه‌ماوه دۆزراونه‌ته‌وه ئێمه چوین بۆ بینیى گۆره‌كان و پشكینیمان له سه‌ر روفاتى ناو گۆره‌كان كرد بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هاووڵاتى كورد نین.
له باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه گوایه‌ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ چێكى 10 ملیۆن دینارى به سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش ده‌كرێت كه له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام له شوێنى خۆیان راگوێزراون دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان رایگه‌یاند له پارێزگاى هه‌ولێر 135 هه‌زار فۆرم و له سلێمانى 300 هه‌زار فۆرم و له پارێزگاى دهۆك 131 هه‌زار فۆرمان به ده‌ست گه‌یشتووه تاكو ئێستا پرۆسه‌ى پێداچوونه‌وه به‌و فۆرمانه و داخلكردنیان بۆ ناو كۆمپیوته‌ر ته‌واو نه‌بووه و ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه مانگى نۆى ئه‌مساڵ ئه‌و بره پاره‌یه دابه‌ش ناكرێت.




