٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە150سەرپێچی ئەنجامدراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، قەوارە سیاسییەکان زیاتر لە 150سەرپێچیان ئەنجامداوەو سزادراون و چوار سکاڵاشیان لەدژی یەکتری  تۆمار کردووە.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ھەموو لایەنە سیاسییەکان لە بانگەشەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرپێچیان کردووە و زیاتر لە150سەرپێچی ھەبوو وسزادراون.

سەربەست مستەفا گوتیشی: زۆرینەی سەرپێچیەکان دانانی پۆستەر و وێنە بووە لەشوێنە قەدەغەکراوەکان لەلایەن شارەوانییەوە  و پابەند نەبووەنە بەرێنماییەکان.

مستەفا راشیگەیاند: لایەنە سیاسیەکانیش چوار سکاڵایان لەدژی یەکتری تۆمارکردووە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

لە28مانگی رابردوو بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێکرد و بڕیارە ھەڵبژاردنیش 21ئەم مانگە بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار