ھەفتەی داھاتوو دامەزراندنی ھەزار مامۆستا رادەگەیهندرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایان وەربگرنەوە وھەفتەی داھاتووش ناوەکان رادهگەینن.
حوسێن کاکل بەرێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند:ماوەی چەند رۆژێکە فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایان لە سنوری ھەولێر دابەش دەکرێت و سبەی فۆرمەکان دەگەڕێنەوە لەلایەن ئەوکەسانەی ئەو فۆرمانەیان پرکردۆتەوە.
حوسێن کاکل گوتیشی: ئێمە پێنج ھەزار فۆرمان دابەش کردووە، بەڵام دوو ھەزار فۆرم پرکراوەتەوە.
کاکل رونیشیکردهوە، ژمارەی ئەوانەی دادەمەزرێن 577مامۆستای بنەرەتی 316ئامادەیی117فەرمانبەرانی ناو پەروەردەکان .
ناوبراو راشیگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو ھەموو فۆرمەکان وەردەگرنەوە وھەفتەی داھاتووش ناوەکان رادهگەینن.




