٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکھێنا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەک بۆ دەست پێکردن پرۆسەی دامەزراندن پێکھاتووە وبڕیارەش ئەم ھەفتەیە ئەو لیژنەیە کۆبێتەوە.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت وپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دامەزراندن خاڵی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەی دوێنی ئەنجوومەنی وەزیران بوو و تێدا بڕیار درا لیژنەیەک پێک بێت لە وەزیری دارایی و پلاندانان و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی کارگێری ھەماھەنگی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی دامەزراندن.

سەعد خالد گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت ئەو ھەفتەیە ئەو لیژنەیە کۆبێتەوەو پرۆسەکەش بەھەمان شێوەی ساڵی رابردوو

دەبێت.

خالد رونیشیکرده‌وە، ئەمساڵ دامەزراندن بەپێی پێویستی وەزارەتەکان دەبێت و زیاتر ئەوە لەبەرچاو دەگیرێت و بەپێی رێژەی دانیشتوان نابێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ پرۆسەکە دانەنراوە، بەڵام رەنگە بکەوێتە دوای ھەڵبژاردن.

بڕیارە ئەم ساڵ 15ھەزار کەس لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابمەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار