ھەولێر. یەکەم زەنگی دەست پێکردنی خوێندن بۆ ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان لە قوشتەپە لێدرا.

ھەولێر_ تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پلاندانان لەوەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لەگەل لێدانی یەکەم زەنگی دەست پێکردنی خوێندنی ئەمساڵ، لەقوشتەپەش یەکەم زەنگی دەست پێکردنی خوێندن بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لێدرا.
یوسف سورچی بەرێوەبەری پلاندانان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دەست دەکرێت بەکردنەوەی قوتابخانە لەناو خێمەکان لەھەموو ئەو شوێنانەی ئاوارەی رۆژ ئاوای تێدایە وەک یەکەم ھەنگاویش ئەمڕۆ قوتابخانەیەک لە قوشتەپەی سەر بە پارێزگای ھەولێر کرایەوەو زەنگی یەکەم رۆژی دەست پێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ لێدرا.
یوسف سورچی گوتیشی: ئەو خێمانە کەدەکرێن بە قوتابخانە رێکخراوی یونسێف لەسەر ئەرکی خوی بۆیان دروست دەکات. و لەھەموو ئەو شوێنانەی ئاوارەی رۆژئاوای لێیە قوتابخانەیان بۆ دەکەنەوە.
سورچی رونیشیکردوە، وەزارەتی پەروەردەش دەسەڵاتی داوەتە ھەموو بەرێوەبەرایەتیەکان بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی رۆژئاوا واژۆ بکەن بۆ ئەوەی لەو قوتابخانانەدا وانە بڵێنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا پرۆسەی خوێندن لەناو ھەموو ئاوارەکان دەست پێبکات.




