سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

هەولێر-KDP.info/ ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروردە و کاربەدەستانی پەروەردە و ماموستایان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی پایتەخت زەنگی کردنەوەی قوتابخانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣- ٢٠١٤ لێدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٣ ساڵی خویندنی قوتابخانەکانی کوردستان دەستی پێکرد و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی روخسار لە پایتەخت بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەدە و کاربەدەستانی وەزارەتی پەرەوەردە و ماموستایان، یەکەم زەنگی دەسپێکردنی خوێندنی قوتابیانی بۆ ئەمساڵ لێدا.
هاوکات لە گەڵ پایتەخت، ساڵی نوێی خۆێندن لە هەموو شار و شارۆچەکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد




