٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حزبی دەسەڵاتداری نۆروێژ لە هەڵبژاردندا شكستی هێنا

سەرچاوە: KDP.info

نۆروێژ-KDP.info/ ینس شتۆڵتنبرج سەرۆك وەزیرانی نۆروێژ لە لێدوانێكدا دانی بە شكستهێنانی پارتەكەی لە هەڵبژردانی گشتیدا نا كە دوێنێ لەو وڵاتە بەڕێوەچوو و بە پێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە پارتی پارێزەرانی ئۆپۆزسیۆن بووە براوەی هەڵبژاردنەكە و توانی زۆربەی كورسییەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ خۆی مسۆگەر بكات. لە سەرۆك وەزیرانی نۆروێژ رایگەیاند: بە هۆی ئەوەی پارتەكە لە هەڵبژاردنی گشتی ئەو وڵاتە شكستی هێنا دوای پێشكەش كردنی بودجەی لە چواردەی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەست لە كار دەكشێنیتەوە، هاوكات لیژنەی سەرپەشتیاری هەڵبژاردنەكەش ئاشكرای كرد، كە پارتی پارێزەرانی ئۆپۆزسیۆن توانیویەتی لە كۆی نەوەدو شەش كورسی پەرلەمان پەنجاو حەوت كورسی بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی هەڵبژاردنەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار