٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گولتەن قشاناق: بەردەوام كردنی پرۆسەی ئاگربەست دەرفەتێكی گرنگە بۆ توركیا

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/ دوای لێدوانی كەجەكە لە بارەی راگرتنی پرۆسەی كشانەوەی هێزە چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنوورەكانی توركیادا گولتەن قشاناق رایگەیاند كە بەرپرسی ئەم بریارەی كەجەكە حكوومەتی توركیایە چونكە حكوومەت بە پێی پێویست هەنگاوی نەناوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە گولتەن قشاناق ئاماژەی بەوە كردوە كە كەجەكە تا ئەمرۆ بە شێوەیەكی یەك لایەنە دەستپێشخەری كردووە بەڵام حكوومەت هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە بۆیە بەرپرسیاری یەكەمی راگرتنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە نێو سنوورەكانی توركیادا حكوومەتی ئاكەپەیە.

قشاناق لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە كەجەكە هێشتا پابەندی بڕیاری ئاگربەست و بەردەوامی پێدانێتی بریاری ئاگربەستیش لە لایەن كەجەكەیەوە دەرفەتێكی زۆر گرنگە بۆ حكوومەتی توركیا و حكوومەت دەتوانێت بە جێبەجێ كردنی هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار