کەشتییەکی سەربازی بەریتانیا گەیشتە دەریای ئیجەی تورکیا

سوریا – KDP.info/ کەشتییەکی سەربازی بەریتانیا گەیشتە دەریای ئیجەی تورکیا و تێدا ژماریەک سەرباز و کەلو پەلی سەربازی بەریتانی هەڵگرتووە، رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردەوە کە کەشتییە سەربازییەکەی بەریتانیا دوێنی گەیشتۆتە بەندەری بۆردروم لە دەریای ئیجە و نازانرێت ئاراستەی رۆیشتنی ئەو کەشتییە بۆ چ شوێنکە, بەڵام ئەوەی زانراوە کە ئەو کەشتییە مۆلەتی تا ١٦ی ئەم مانگە وەرگرتووە، تا لەم شوێنەیدا بمینێتەوە ، وەک رۆژنامەکە خستوویەتییە روو : گوومان دەکرێ ئەو کەشتییە سەربازییەی بەریتانیا بۆ هاریکاری لۆجیستی هێزەکانی ئەمریاک لە کاتی وەشانی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سەر رژێمی سوریا هاتبێتە ئەو ناوچەیە ، چوونکە پێشتر بە هۆی بریاری پەرلەمانی بەریتانییەوە کە رێگری کرد لە حکوومەتی وڵاتەکەی بەشداری هێرشی راستەوخۆی سەربازی بۆ سەر سوریا بکات، لە ئێستەدا سوپای بەریتانیا لە ریگای کەشتییەکانی دەتوانێت هاریکاری لۆجێستی لە رووی هەواڵگری و چاودێرییەوە هاریکاری سوپای ئەمریکا بکات ، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای رەزامەندی دەربرینی کۆنگریسی ئەمریکا وەشانی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سەر سوریا دەست پێبکات.




