پەکەکە بڕیاری دا کشانەوەی چەکدارانی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان رابگرێت

تورکیا – KDP.info / لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردۆتەوە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بڕیاریداوە کشانەوەی چەکدارانی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان رابگرێت، بەڵام پابەند بە راگەیاندنی ئاگربەست دەبێت. لە بەیاننامەیەکدا بەڵی کەجەکە لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان PKKبریاری راگرتنی کشانەوەی چەکدارەکانی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دا هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان نەهاوێشتووە.لای خۆیەوە گوڵتان کیشاناک هاو سەرۆکی پارتی ئاشتی بەدەپە رایگەیاند بریاری پەکەکە بریارێکی چاوەڕوان کراو بوو .چوونکە حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگواێکی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەهاوێشتووە ، تەنیا پەکەکە یەک لایەنە بەندەکانی پرۆسەکەی جێبەجێکردووە . دوای رێککەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی PKKو حکوومەتی تورکیا، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بڕیاری کشانەوەی چەکدارانی PKKلە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان درا و بریارەکە لە ئایاری ئەمساڵەوە جێبەجێ کرا.




